ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆوه‌ بۆ هاوڵاتیان و شوفێران


نەتەوە  |   12:39:50 2018-04-22  |   (1,808) جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی "هه‌ولێر" رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرو كرێ ته‌نها له‌كاتی ده‌وامی ئاسایی به‌یانیان ده‌بێت و له‌ ده‌وامی ئێواران نامێنێت.
A+    A-

 

نزیكه‌ی مانگێك به‌ر له‌ ئێستا به‌هۆی لۆدی زۆر له‌ ده‌وامی به‌یانیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌وامێكی تایبه‌تی بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هه‌ردوو جۆری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرو كرێ له‌ ئێواران كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی نیسان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه‌، ئاگاداری شوفێران و هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و لۆده‌ی پێشتر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر هه‌بوو، ئێستا نه‌ماوه‌ و كاره‌كان ئاسایی بۆته‌وه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرو كرێ، لەدەوامی ئێواراندا نەماوە.


له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بریاردرا، كه‌ له‌ ئه‌مڕۆه‌وه‌ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌م دوو جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ ته‌نها له‌كاتی ده‌وامی ئاسایی به‌یانیان ده‌بێت واتا له‌كاتژمێر 8ی به‌یانی تاكو 3ی پاش نیوه‌ڕۆ.


له‌ كۆتاییدا روونیشكراوه‌ته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت هه‌ر وه‌كو پێشتر تاكو كاتژمێر 5ی ئێواره‌ ده‌وام به‌رده‌وام ده‌بێت.
















زۆرترین بینراوەکان