واده‌ی دابه‌شكردنی به‌شێك له‌ موچه‌خۆران راگه‌یه‌نرا


نەتەوە  |   00:29:19 2018-04-22  |   (7,717) جار خوێندراوەتەوە

به‌ فه‌رمی ئه‌م موچه‌خۆران له‌ واده‌ی وه‌رگرتنی موچه‌كانیان ئاگادر ده‌كرێنه‌وه‌.
A+    A-

 

لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ئاگادارییه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تی: "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاکان ئەکەین کە رۆژی یەکشەممە بەرواری 22-4-2018 کاتژمێر 10 سەردانی پەروەروەردەی پشدەر بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی 1ی 2018"


سه‌رله‌به‌یانی‌ رۆژی پێنجشەممە 5ی نیسانی 2018، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌پێی‌ سیسته‌می‌ نوێ‌ مووچه‌یان وه‌رگرت و دواتریش دەستەو وەزارەتەکانی دیکە جگەلە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە موچەیان پێدرا.


رۆژی 28-3-2018 حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە سیستەمی پاشەكەوتی مووچە كرد، بەپێی ئەو سیستەمە نوێیە، جگە لە مووچەی پلە باڵاكان کە لە 75%ی مووچەکانیان وەرناگرن، پاشەكەوتی مووچە لەنێوان 10% بۆ 30% دەبێت.


بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە مانگی دووی ساڵی 2016ـوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، كاری بە سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران كرد کە رێژەکەی نزیکەی لەنێوان 30% بۆ 75% بوو، بەڵام ئەو پاشەكەوتە وەزارەتی پێشمەرگە‌ و بەشێك لە هێزە ئەمنییەكانی نەگرتەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان