ئه‌مشه‌و به‌رشه‌لۆنه‌ و سیڤیلیه‌ یاری كۆتایی جامی شا ده‌كه‌ن


نەتەوە  |   17:21:56 2018-04-21  |   (705) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:30 خوله‌ك به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان، یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ ده‌بێته‌ شانۆی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له‌ نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و سیڤیلیه‌.
A+    A-


به‌رشه‌لۆنه‌ دوای كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ده‌یه‌وێت به‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی جامی شا هانده‌ره‌كانی له‌خۆی ئاشت بكاته‌وه‌ و پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ بكات.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی سیڤیلیه‌ كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا به‌ سه‌رپه‌رشتی مۆنتێلای راهێنه‌ری ئیتاڵی ئاستێكی نایابی پێشكه‌شكردووه‌، نایه‌وێت سیناریۆی 2016 دووباره‌ ببێته‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ جامه‌كه‌ له‌ده‌ست بدات.

له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌یه‌وێت به‌ تۆماركردنی گۆڵێك ببێت به‌ یه‌كه‌م یاریزانی جامه‌كه‌ بتوانێت له‌ پێنج یاری كۆتاییدا گۆڵ تۆمار بكات.

ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش هه‌رچۆنێك بێت، سوود به‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌گه‌یه‌نێت، به‌و پێیه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌ی لالیگا رووبه‌ڕووی ئیشبیلیه‌ ده‌بوویه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامدانی یاری كۆتایی جامی شا، یاری نێوان ریاڵ مه‌درید و سیڤیلیه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخرا، ئه‌مه‌ش رێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ تیپه‌كه‌ی زیدان تاوه‌كو پشووی زیاتر بده‌ن و باشتر خۆیان بۆ یاریه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن له‌ یاری چوونى قۆناغی پێش كۆتایی چاپپیۆنزلیگ ئاماده‌بكه‌ن.
















زۆرترین بینراوەکان