سیستمێكی نوێ بۆ موچەی وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرا دەكرێت


نەتەوە  |   15:40:39 2018-04-21  |   (9,256) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی ملیارێك دیناری دیكە بۆ دەستكاریكردنی موچەی وەزارەتی ناوخۆ زیاد دەكات و سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی كوردستانیش، وردەكاریی موچەی ئەو وەزارەتەو هێزەكانی یەكەی پاسەوانی ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: "ئەم هەفتەیە موچەی وەزارەتی ناوخۆ بە سیستمی نوێ دابەشدەكرێت".
A+    A-

 

ئەیوب عەبدوڵڵا، سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بەئێس ئێن ئێنی  راگەیاندووە: نوێترین زانیاری لەبارەی سیستمی نوێی موچەی وەزارەتی ناوخۆ و یەكەی پاسەوانی ئەوەیە كە وەزارەتی دارایی بڕی ملیارێك دیناری دیكەی بۆ ئەو وەزارەتەكە زیاد كردووە، بەو پێیە ئێستا بڕی 11 ملیار دینار بۆ دەستكاریكردنی موچەی كارمەندانی ئەو وەزارەتە تەرخانكراوە.

 

وتیشی:" ئەو لیژنە هاوبەشەی كە لەنێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و دارایی پێكهێنراوە، گەیشتوونەتە ئەوەی كە ئەو بڕە پارەیەی بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخانكراوە بە هێزەكانی یەكەی پاسەوانیشەوە، بەشی دەستكاریكردن و كەمكردنەوەی رێژەی لێبڕینەكان چەند دەكات بەو شێوەیە سیستمێك ئامادە بكەن".

 

راشیگەیاند: بەپێی زانیارییەكانمان، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕوانی لیستی موچەی وەزارەتی ناوخۆیە بەو سیستمە نوێیەی كە بڕیارە ئامادە بكرێت، بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا موچەیان بەپێی سیستمی نوێ بدرێتێ بە یەكەی پاسەوانیشەوە.

 

بەوتەی سەرۆكی ئەو لیژنەیە، ئەو سیستمەی وەزارەتی ناوخۆ جیاواز دەبێت لە سیستمی موچەی وەزارەتە مەدەنیەكان، كە لە (10%)ەوە دەستپێدەكات بۆ (30%).
















زۆرترین بینراوەکان