لە دوو ڕۆژی داهاتوو موچەی ئەم وەزارەتە دەدرێت


نەتەوە  |   12:27:17 2018-04-21  |   (11,793) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ندامێكى لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت و ده‌شلێت: دابه‌شكردنه‌كه‌ به‌ دوو سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى جیاواز ده‌بێت.
A+    A-

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا شیلان جەعفەر  ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ رۆژانى دوو شەممە و سێ‌ شەممە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

 

وتیشى:دابه‌شكردنى موچه‌كه‌ش به‌ دوو شێوه‌ ده‌بێت،به‌شێكیان بە شێوازی پاشەكەوتی كۆن ده‌بێت و  بەشەكەی تریش بە شێوازی پاشەكەوتی نوێ‌ دابەش دەكرێت.

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌و به‌شه‌ى كه‌ به‌ سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى نوێ موچه‌ وه‌رده‌گرن بریتیین له‌ هێزەكانی بەرگریی و زێڕەڤانی بەڵام هێزەكانی (70 و 80)ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە موچه‌ بە سیستمی كۆنى پاشەكەوت وه‌رى ده‌گرن.
















زۆرترین بینراوەکان