وادەی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک و خانەنشینان ئاشکرا کرا


نەتەوە  |   11:36:52 2018-04-21  |   (10,429) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بەغدا رەزامەندی بۆ خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەربڕی، بەڵام تاكو ئەمڕۆش ئەو پارەیە نەگەیشتوەتە وەزارتی دارایی، سەرچاوەیەكیش لەوەزارەتی دارایی و ئابوری رایدەگەیەنێت، بەگەیشتنی پارەكەی بەغدا، موچەی تەواوی ئەو شوێنانە دابەش دەكەن كە موچەیان وەرنەگرتوە بەموچەی خانەنشینانیشەوە
A+    A-

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەڵكی راگەیاندووە، لەلایەن بەغداوە بڕیاری خەرجكردنی پارەی موچەی فەرمانبەران كە زیاتر لە ٣١٧ ملیار دینارە دراوە، بەڵام پارەكە نەگەیشتووە، چاوەڕوان دەكەن سبەی یەك شەممە ئەو پارەیە بگاتە هەرێم بۆ دابەشكردنی موچە.

 

وتیشی، بەگەیشتنی پارەكەی بەغدا خشتەیەكی نوێی موچە رادەگەیەنن كە بریتیە لەدابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگەو ناوخۆو ئەنجومەنی ئاسایش و زێرەڤانی و سەرجەم شوێنەكانیتر.

 

لەبارەی خانەنشینانیشەوە ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، دوای كۆتایی هاتنی موچەی وەزارەتەكان، موچەی خانەنشینانیش دابەش دەكرێ.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە كە وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە بایكۆتیان بە مەرجی ئەوە هەڵپەساردووە كە هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا موچە دابەش بكرێت ئەگەرنا هەڵَوێستیتریان دەبێ
















زۆرترین بینراوەکان