وه‌زاره‌تی دارایی كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌هێنێت


نەتەوە  |   14:02:04 2018-04-20  |   (12,713) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی "هه‌رێم"، ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كات تاوه‌كو كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 1ی ئه‌مساڵ بهێنێت، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، له‌م هه‌فته‌یه‌ موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆو پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی دابه‌شده‌كرێت.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ دراون، له‌ئێستادا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ئاماده‌كاری ده‌ستپێكردووه‌ بۆ هاتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خشته‌یه‌كی نوێی بۆ موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ تا ئێستا موچه‌ی مانگی 1ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه‌.


هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆو پێشمه‌رگه‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و پۆلیسی ئاماده‌، له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.


له‌زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه‌، بۆ گۆڕانكاری له‌سیستمی پاشه‌كه‌وت و ده‌ستكاریكردنی ڕێژه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان