عەبادی بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسانی جیهان دیاریکرا


نەتەوە  |   13:09:13 2018-04-20  |   (423) جار خوێندراوەتەوە

گۆڤارێكی به‌ناوبانگی "ئەمریکی"، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٨ دیاریکرد.
A+    A-

 

گۆڤاری تایمی ئەمریکی، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٨ دیاریکرد، گۆڤارەکە نوسیویەتی لەسەر بنەمای ئەو گرفتانەی، کە عەبادی لە سەرەتای وەرگرتنی پۆستەکەیەوە ڕووبەڕوویان بووەتەوە، لە نێویشیاندا شەڕی دژ بە داعش، دیاریکراوە.


گۆڤاری تایم ئاماژەی بە سەرهەڵدانی داعش و کەوتنی شاری موسڵ و ناوچەکانی دیکەی عێراق و هەڵاتنی سوپای عێراقکردووە و دووپاتیده‌كاته‌وه‌، "لەدوای سێ ساڵ دووبارە سوپا ڕێکخراوەتەوە و عەبادی ئەو جەنەڕاڵانەی دیاریکردووە کە لە شەڕی داعشدا بەشداربوون و لەدوای شەڕێکی ٩ مانگی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش کۆنتڕۆڵکراونەتەوە.


هەر لەو لیستە ١٠٠ کەسییەی کە گۆڤارەکە دیاریکردوون، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و شازادە هاری شازادەی بەریتانیا و مێگان مارکڵی دەستگیرانی هەیە، هەروەها کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور و مون جەی ئین سەرۆکی کۆریای باشوور و چەند سەرکردەیەکی دیکەی تێدایە، جگە لە بەرپرسانی سیاسی، گۆڤارەکە ژمارەیەک ئەکتەر و گۆرانیبێژ و کەسایەتی تەلەڤزیۆنی لە لیستەکەدا ناوبردووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان