خۆبەخشە ئێزدیەكان دەخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆی عێراق


نەتەوە  |   12:17:07 2018-04-20  |   (1,957) جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "حكومەتی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی گرووپە چەكدارە ئێزدییەكانی شنگال لە وەزارەتی ناوخۆ".
A+    A-

 

مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاشماوەكانی جەنگی لە قەزای شنگال راماڵیوە بۆ ئاسانكردنی گەڕانەوەی ئاوارەكان و وەرگرتنی رەزامەندی بە وەرگرتنی خۆبەخشەكانی شنگال لە وەزارەتی ناوخۆ".


ناوبراو وتیشی، سەرەڕای ئه‌وه‌ش دەستنیشانكردنی رێڕەوێك بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوە لەسەر رێگەی دهۆك ـ بەنداوی موسڵ و تەلەعفەر، هەروەها كردنەوەی نووسینگەیەك بۆ ئاوارە گەڕاوەكانی نێو قەزاكە و ئاراستەكردنی فەرمانبەران بۆ زوو گەڕانەوەیان بۆ سەر كارەكانیان لە فەرمانگەكان و قەرەبووكردنەوەی ئێزدییە گەڕاوەكان.


ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داواشیكرد، كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ ئەو كارەساتە بە كۆمەڵكوژی پەسندبكات كە لەسەر دەستی رێكخراوی داعش رووبەڕووی پێكهاتەی ئێزدی بووەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان