هه‌رێم رێككه‌وتنێكی ستراتیژی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجام ده‌دات


نەتەوە  |   12:04:51 2018-04-20  |   (814) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، چاوه‌ڕوانی رێكه‌وتنی نوێ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت، په‌رله‌مانتارێكیش شێوازی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ روونده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: ده‌بێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق، رێكه‌وتنی نوێ له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی داهاتووی به‌غدا بكرێت، به‌جۆرێك ده‌بێت كورد به‌ رێكه‌وتن و ستراتیژێكی نوێوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غدا.


ناوبراو زیاتر رونیكرده‌وه‌، ده‌ستپێكی هه‌موو كارێك ده‌بێت كورد رێكه‌وتن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق بكات، دواتر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌دا پرسه‌كانی (موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، نه‌وت، ماده‌ی 140، دۆسێی پێشمه‌رگه‌و پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران) چاره‌سه‌ر بكرێن و یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌".


به‌وته‌ی ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق، ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت، رێككه‌وتنی ستراتیژی بێت نه‌ك سیاسی، ئه‌گه‌رنا هاوشێوه‌ی رابردوو رێكه‌وتنه‌كان بێ ئه‌نجام ده‌بن.


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، راده‌ی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تی داهاتووی عیراقه‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگی كورد له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018، بۆیه‌ ده‌بێت هاووڵاتیان له‌گرنگی پڕۆسه‌كه‌ له‌م قۆناغه‌ بگه‌ن و به‌ گڕوتینه‌وه‌ به‌شداری بكه‌ن.
 
















زۆرترین بینراوەکان