كۆمسیۆن لەبارەی ناوی كارمەندانەوە رونكردنەوە دەدات


نەتەوە  |   11:25:45 2018-04-20  |   (1,081) جار خوێندراوەتەوە

لەبەشێك لەدەزگاكانی راگەیاندن هەندێك لیست بڵاوكرانەوە كە به‌پێی ئەو ناوانە لەتیروپشكی كۆمسیۆن دەرچون وەك كارمەندی گرێبەست بۆ سەر سندوقی دەنگدانن، بەڵام دوای ئەوەی كۆمسیۆن دەست دەكات بەخولی راهێنان بەشێكی زۆر لەو كەسانەی ناویان لەلیستەكاندا هەبوو لەخولەكەدا بەشداریان پێ نەكراوە ئەمەش گومانی لای ئەو كەسانە دروست كردوە، كە دەستكاری ناوەكان كرابێت.
A+    A-

 

له‌وباره‌شه‌وه‌ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئۆفیسی هەولێر لەروونكرنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (نه‌ته‌وه‌) كەوتوە جه‌ختیكردۆته‌وه‌، بەلەبەرچاوگرتنی بنەماكانی شەفافیەت و دوور لە دەستوەردان پرۆسەی دامەزراندنی كارمەندان بۆ ئەم هەڵبژاردنە بە سیستەم رێكخراوە و جگە لە لیژنەی دامەزراندن كەس ناتوانی دەستكاری ناو بكات.


له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، " ئەوانەی ناویان لە پەیج و سایتەكان بڵاوكرایەوە كاندیدبوون بۆ ئەوەی ببنە كارمەند دواتر لە لایەن لیژنەی دامەزراندنی ئۆفیسی هەولێر رێكخراوەتەوە بە پێی ڕێنماییەكانی لیژنەی ناوەندی (مركزی)".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ڕاهێنانەكان سێ قۆناغ بەڕێوەدەچن قۆناغی یەكەم تی ئێلیان بۆ كراوە و لە راهێنانن قۆناغەكانی تریش تی ئێلیان بۆ دەكرێت بە پێی رۆژی خولەكە.
















زۆرترین بینراوەکان