لە ماوەی یەک خولەکدا ٢٥ کیلۆ لە کێشی دادەبەزێنێت


نەتەوە  |   10:56:49 2018-04-20  |   (3,832) جار خوێندراوەتەوە

 

گەنجێکی "ئەمریکی" بەناوی هانتر هوبس تەمەن ٢٤ساڵ، گرتەڤیدیۆی لاوازکردنی کێشی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەکاتەوە و دەبێتە جێگەی سەرسوڕمانی بینەران، هانتر لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی وەرزش و رێجیمەوە وێنەی جەستەی خۆی گرت، ماوەی ١٢ هەفتە ڕۆژانە وێنەیەکی جەستەی دەگرت، پاشان وێنەکانی لەیەکدا و کردی بە ڤیدیۆیەکی یەک خولەکی، دواتر ڤیدیۆکەی بە ناونیشانی لە خولەکێکدا کێش داببەزێنە بڵاوکردەوە، ئه‌و گه‌نجه‌ لەو ماوه‌یه‌دا ٢٥ کیلۆی لە کێشی دابەزاند و لە یەک خولەکدا گۆڕانکاریەکەی پیشانی بینەراندا.
















زۆرترین بینراوەکان