وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مژده‌یه‌ك ده‌داته‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم


نەتەوە  |   10:27:16 2018-04-20  |   (7,165) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی "عیراق" روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات، بریكاری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش واده‌ی ناردنی پاره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت: "پاره‌ی دووه‌می موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، هه‌مان بڕی مانگی پێشوو ده‌بێت".
A+    A-

 

ماهر جوهان، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عیراق، له‌ لێدوانێكدا به‌سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاندوه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران، كه‌ هاوكات وه‌زیری داراییه‌ به‌وه‌كاله‌ت، بڕیاری خه‌رجكردنی موچه‌یه‌كی دیكه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركردووه‌.


ناوبراو وتیشی:" بڕیاره‌كه‌ له‌ دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 19ی 4ی 2018 گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق و ئه‌گه‌ر كاتی ده‌وام كۆتایی نه‌هاتایه‌، ئه‌وا هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ رێكاره‌ كارگێڕی و ته‌كنیكیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆسه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ته‌واو ده‌كرا، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و رێكارانه‌ ته‌واو ده‌بن و پاره‌كه‌ش راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌كرێت".


بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌مه‌ كۆتا پاره‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی عیراق بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی بكات، ئاشكرایكرد: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی دارایی، ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌رده‌وامی ده‌بێت و ته‌نها بۆ چه‌ند مانگێكی دیاریكراو نییه‌.


ماهیر جوهان سه‌باره‌ت به‌ بڕی پاره‌كه‌ش، وتی:" پاره‌كه‌ هه‌مان بڕی مانگی پێشووه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ 317 ملیارو 545 ملیۆن دینار".
 
















زۆرترین بینراوەکان