لەبارەی بەرشەوە داوایەکی سەیر  لە میسی دەکرێت


نەتەوە  |   19:52:21 2018-04-19  |   (558) جار خوێندراوەتەوە

یاریزانێکی دێرینی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین داواکارییەکی سەیر لە لیۆنێل میسی دەکات سەبارەت بە بەرشە کە ئەوە دەبێتە مایەی نیگەرانیی هاندەرانی ئەو یانەیە.
A+    A-

 

ئۆسکار رۆجێری یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە ساڵی 1986 لەگەڵ مارادۆناو ھەڵبژاردەکەیدا جامی مۆندیالیان بردەوەو بوونە پاڵەوان، پەیامێک ئاراستەی لیۆنێل میسی دەکات و دەڵێت : پێویستە میسی لێرەدا بووەستێت و چیتر یاری بۆ بەرشەلۆنە نەکات.

ئەو یاریزانە دێرینە پێیوایە مادام بارسا نازناوی لالیگای یەکلاکردۆتەوە، ئیتر پێویست ناکات میسی خۆی ماندوو بکات و پێویستە بیر لەمۆندیال بکاتەوە .

 

هەروەها دەڵێت: "ئێمە ساڵی 1986 ھەموو یاریزانەکان 65 رۆژ پێش مۆندیال کۆبووینەوەو دەستمان کرد بە راھێنان و ئامادەکاریی بۆ مۆندیال، ئەو ماوە زۆرە کە پێکەوە بووین، بەخۆشی بەسەرمان بردو سوودی باشمان لێ وەرگرت و ئەنجانەکەشیمان بینی.  

 

ئەم داوایەش بە گوێرەی چاودێران و شارەزایانی بوارەی وەرزش رەنگە مایەی ستایشی هاندەرانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بێت، بەڵام دەبێتە مایەی نیگەرانی بۆ هاندەرانی یانەی بەرشە.
















زۆرترین بینراوەکان