فیفا سەبارەت بە جامی کیشوەرەکان هەنگاوێکی سەیر دەنێت


نەتەوە  |   21:06:20 2018-04-18  |   (285) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیھان "فیفا" پەیامێک ئاراستەی سەرجەم سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کیشوەرەکان دەکات سەبارەت بە خولی جامی کیشوەرەکان.
A+    A-


جیانی ئینڤانتینۆ-ی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیھان "فیفا" پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کیشوەرەکان کردووە کە لە بەرنامەیاندایە پاڵەوانێتی جامی کیشوەرەکان ھەڵبووەشێنێتەوەو لە شوێنی ئەو پاڵەوانێتیە مۆندیالی یانەکان گەورەتر بکەن.

 

لەوبارەیەشەوە ئینڤانتینۆ رایگەیاندووە کە مۆندیالی یانەکان لە جیاتی ھەر ساڵ جارێک چوار ساڵ جارێک ئەنجام بدرێت و یارییەکانیش لە مانگی حوزەیراندا بەرێوە بچن و ژمارەی یانە بەشداربووەکانیش زیاد بکرێن و بکرێتە پاڵەوانێتییەکی گەورە بۆ یانەکانی جیھان و یەکەم پاڵەوانێتیش لە ساڵی 2021 دا ئەنجام بدرێت.
















زۆرترین بینراوەکان