رۆناڵدۆ دەیەوێت ئەمشەو ریکۆردێکی دیکە بشکێنێت


نەتەوە  |   18:24:07 2018-04-18  |   (146) جار خوێندراوەتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەویت لەیاریی ئەمشەو بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ بلباودا ریکۆردێکی دیکە بشکێنێت کە ریکۆردی تیلمۆ زارا، ئەفسانەی یانەی بیلباوە.
A+    A-


بڕیارە ئەمشەو هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدو ئەتلەتیکۆ بیلباو لە گەڕی ٣٣ی لالیگادا رووبەڕووی یەکتری ببنەوە لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە بردنەوەو بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە پلەی سێیەمی خولەکە بپارێزێت.

 

هەروەها کریستیانۆ رۆناڵدۆش دەیەوێت بە تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر رکابەریی لیۆنێل مێسی بکات لەسەر پێشەنگیی ریزبەندیی لالیگا، کە میسی 29 گۆڵی هەیە و رۆناڵدۆش 23 گۆڵ.

 

لە ئەگەری تۆمارکردنی گۆڵ لە یارییەکەی ئەمشەودا، رۆناڵدۆ ریکۆردی تیلمۆ زارا، ئەفسانەی یانەی بەرامبەر دەشکێنێت کە خاوەنی 16 گۆڵە لە روبەڕوبونەوەکانی نێوان هەردوو یانەکەداو رۆناڵدۆ دەیەوێت ئەو ژمارەیە بشکێنێت.
















زۆرترین بینراوەکان