دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی دوو به‌م دوو وه‌زاره‌ته‌ ده‌ستپێده‌كات


نەتەوە  |   10:55:20 2018-04-18  |   (13,276) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی مووچەخۆران ئاشکرا دەکرێت و حکوومەتیش جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، کە هیچ کێشەیەک بۆ ئەو پارەیەی کە لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت دروست نەبووە.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییه‌كان كه‌ لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ده‌ست كه‌وتوون، وەزارەتی دارایی ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵی فەرمانبەران.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، لەگەڵ کۆتایی هاتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی سەرجەم مووچەخۆران چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو، پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەست پێ بکات و چەند وەزارەتێک مووچەکانیان وەربگرن.


له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، سەرەتا لە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستییەوە دەست پێ دەکات.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 17/4/2018 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەتیکردەوە کە هیچ کێشەیەک بۆ ئەو پارەیە دروست بووبێت، کە لە بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەینێرن.


حکوومەتی عێراق کۆتایی مانگی رابردوو بڕی 317 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نارد، بڕیارە مانگانەش بەردەوامبێت لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە.


 
















زۆرترین بینراوەکان