وادەی دابەشكردنی مووچەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە ئاشكرادەكرێت


نەتەوە  |   20:36:26 2018-04-17  |   (13,995) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی ناوخۆ پاشەكەوتی مووچەی هێزەكانی ناوخۆ یەكلایی دەكەنەوەو ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: "هەفتەی داهاتوو مووچەی ناوخۆ دابەشدەكرێت".
A+    A-


ئاواز حەمید ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە: ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ كۆبووەتەوە و هاوكات وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی كۆبوونەتەوە بۆ یەكلاییكردنەوەی رێژەی پاشەكەوتی مووچەی هێزەكانی پاسەوانی.

 

ئەو خانمە پەرلەمانتارە لە لێدوانێکیدا بە سایتی خەڵک-ی راگەیاندووە: تائێستا بەتەواوی نەگەیشتوونەتە بڕیاری كۆتایی لەسەر پاشەكەوتی مووچەی پاسەوانیی بەهۆی كەمیی بڕە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، هەموو هەوڵەكان خراونەتەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی ئەو هێزانە لەزووترین كاتدا.

 

دەشڵێت: "سەبارەت بە هێزەكانی ناوخۆ رێژەی پاشەكەوتەكەیان وەك سەرجەم فەرمانبەرانی راژەی شارستانی بە (10% تا 30%) دیاریكراوەو بڕیاری كۆتايی لەبارەوە دراوە" و پێشیوایە كە هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزەكانی ناوخۆ دابەشدەكرێت،

 

بەپێی چەند زانیارییەكیش هەفتەی داهاتوو خشتەی دیكەی دابەشكردنی مووچە رادەگەیەنرێت و هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆو هێزەكانی (70 و 80) و بەرگری و فریاكەوتن مووچە وەردەگرن.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە سەرچاوەیەک بە ئێس ئێن ئێن-ی راگەیاندووە کە وەزارەتی ناوخۆ مووچەی مانگی یەک-یش بە سیستمی پێشووی پاشەکەوتی مووچە وەردەگرن.
















زۆرترین بینراوەکان