دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی دوو ده‌ستپێده‌كات


نەتەوە  |   15:19:21 2018-04-17  |   (3,471) جار خوێندراوەتەوە

لە حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت، "پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مووچەی مانگی ٢ی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی دوارۆژ له‌زاری سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئەنجومەنی وەزیران بڵاویكردۆته‌وه‌، "حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات پێش هەڵبژاردن دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٢ و سەرەتاش لە وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستییەوە دەستپێدەکرێت".


هاوکات ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد هیچ کێشەیەک بۆ ئەو پارەیە دروستنەبووە کە لە بەغداوە دەینێرن.


بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا بەغدا بڕێکی دیکە پارە بۆ هەرێم بنێرێت و مووچەی مانگی یەکی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بهێنرێت، پاشان دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.
 
















زۆرترین بینراوەکان