پەروەردە ئاگادارییەک بڵاوکردەوە


نەتەوە  |   14:12:33 2018-04-17  |   (764) جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی سلێمانی ئاگاداری ئەو مامۆستایانە دەکاتەوە، کە بەشداری سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکەن و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، لەکاتی دەوامی فەرمیدا ناتوانن ناوەندەکانی خوێندن بەجێبهێڵن.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا پەروەردەی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی بەشداربووی سەر سندوقەكانی دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکاتەوە لە كاتی دەوامی فەرمیدا بەهیچ شێوەیەك ناتوانن ناوەندەكانی خوێندن بەجێبهێڵن بۆ خولی راهێنانی كۆمسیۆن، چونكە ئەو كارە ئارەزوومەندانەیە و بەرانبەر كارەكەشیان یارمەتی وەردەگرن.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هیچ شێوەیەك مۆڵەت نادەینە مامۆستایان بۆ خولی ڕاهێنانی كۆمسیۆن، بۆ چاودێری سەر سندوقەكانی دەنگدان، چونكە ئەمساڵ لەبەر دواكەوتنی خوێندن بەهۆی بایكۆتەوە سەرجەم پشووەكان و رۆژانی شەممە دەوام دەكرێت بۆ قەرەبووكردنەوەی ماوەی فەوتاو وە هیچ ماوەیەكمان نەماوە بۆ قوتابیان و خوێندكاران".


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ زانیاری زیاتر لەبەر ئەوەی خولی ڕاهێنانەكان لە دوو كاتی جیاوازدا ئەنجامدەدرێت، پێویستە مامۆستایان خۆیان بگونجێنن بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆن تا كارنەكاتە سەر رەوشی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندندا.


ئه‌مه‌ش لەکاتێکدایە، کە ١٢ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
















زۆرترین بینراوەکان