نێچیرڤان بارزانی : به‌غدا پایه‌ند دەبێت بە ناردنی پارەی مووچەخۆران


نەتەوە  |   13:43:50 2018-04-17  |   (1,797) جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند، "حکومەتی عێراق مانگانە پابەند دەبێت بە ناردنی پارەی مووچەخۆران، وتیشی: "ئێستا بڕیارنییە هیچ شاندێک بچێتە بەغدا و تەنیا لە راگەیاندنەکان هەواڵەکەم زانیوە".
A+    A-

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەدوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، حکومەتی عێراق مانگانە پابەند دەبێت بە ناردنی پارەی مووچەخۆران. 


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێستا بڕیارنییە هیچ شاندێک بچێتە بەغدا و تەنیا لە راگەیاندنەکان هەواڵەکەم زانیوە".


حکومەتی عێراق کۆتایی مانگی رابردوو بڕی 317 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نارد، بڕیارە مانگانەش بەردەوامبێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان