یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی‌ ڕه‌مه‌زان دیاریده‌كرێت


نەتەوە  |   13:07:36 2018-04-17  |   (1,136) جار خوێندراوەتەوە

به‌گوێره‌ی‌ ڕۆژمێری‌ سعودی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ مانگی‌ شه‌عبانه‌، وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقافیش سه‌باره‌ت به‌یه‌كه‌م ڕۆژی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئایینی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ 17ی 4ی 2018 به‌گوێره‌ی‌ ڕۆژمێری‌ سعودی یه‌كه‌م ڕۆژی‌ مانگی‌ (شه‌عبانه‌) كه‌ دوای مانگی‌ شه‌عبانیش به‌گوێره‌ی‌ ساڵنامه‌كه‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان دێت".


ناوبراو وتیشی‌:"ئه‌وكاتانه‌ی‌ كه‌ دیاریكراوه‌ بۆ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نییه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی‌ كۆتایی مانگی‌ شه‌عبان ده‌كرێت كه‌ ئه‌گه‌ر 30 ڕۆژ بێت یاخود 29 ڕۆژ، هه‌ركاتیش شه‌عبان كۆتاییهات ئه‌وكات یه‌كه‌م ڕۆژی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان دیاریده‌كرێت و به‌وپێیه‌ش ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ داهاتوو".


ئاشكراشیكرد، "هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ دیوانی‌  وه‌قفی‌ سوننی عیراق و سعودیه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف دوا بڕیار له‌باره‌ی‌ دیاریكردنی‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌هه‌رێمی‌ كوردستان".


به‌و پێیه‌ش كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ مانگی‌ شه‌عبانه‌، له‌ڕۆژی‌ 16یان 17ى 5 یه‌كه‌م ڕۆژی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان ده‌بێت.
















زۆرترین بینراوەکان