كارتێكی تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌كرێت


نەتەوە  |   12:16:25 2018-04-17  |   (2,118) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسێكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، "كارتێكی تایبەت بۆ هەموو فەرمانبەرانی هەرێم، دروست دەكرێت، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، دەتواندرێت چەندین كار به‌و كارته‌ بكرێت.
A+    A-

 

هیوا فەرزندە ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیاو زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهه‌فته‌نامه‌ی باسی راگەیاندوه‌، كارتێكی تایبەت بۆ هەموو فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت، كه لەسەر كارتەكە ژمارەی كەسی فەرمانبەر چاپ دەكرێت و هەر فەرمانبەرێك ژمارەیەكی بێ هاوتای هەیە كە ئەو كارتە سۆشیالەی لە دەرەوەی وڵات هەیە ئەو ژمارەیە تایبەتیە ناونیشانی ئەلیكترۆنی ئەو كەسە دەبێت، لە نێو كارتەكە بە ئەلیكترۆنی هەموو زانیاریە كەسی و تایبەتیەكانی فەرمانبەرە لەسەر سیم كارتێك تێدا دەبێت.


رونیشیكرده‌وه‌، بە پێ ئەو كارتە پێویست ناكات ناو و رەگەز و شوێنی كارو لە كەسە بپرسرێت چونكە هەمووی هەیە و لە رێگەی ژمارەی تایبەتی بێ هاوتای فەرمانبەر هەموو خزمەتگوزاریەك كە فەرمانبەر پێویستی بێت دەست نیشان دەكرێت.


لە پرۆژەی بایۆمەتری زیاتر لە ملیۆنێك و 206 هەزار مووچەخۆر تۆماركراون كە لەو ژمارەیە نزیكی 700 هەزاریان فەرمانبەرن.


جەختیشیكردەوە هەموو زانیاری فەرمانبەران و مووچەخۆران لای ئەوان هەیە، چونكە لە تۆماری بایۆمەتری ئاماژەی بۆ كراوە، رونیشیكرده‌وه‌، ناوی فەرمانبەر و ناوی باوك و دایكی و ساڵی لە دایكبوون و رەگەز و شوێنی كاركردنی هەمووی لای ئێمە هەیە لەگەڵ پەنجەمۆری هەر 10 پەنجە و گلێنەی چاوی.


سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیاو زانیاری ئاشكرای كرد، ئەگەری زۆرە وەجبە وەجبە چەند وەزارەتێك ئەو كارتانەی فەرمانبەرانیان بۆ دورست بكرێت، وتیشی: ئەگەرچی پلانی كارەتەكە لە بەردەستە و ئامادەیە، بەڵام ئالیەتی چۆنیەتی كارەكە دیاری نەكراوە، هەموو زانیاریەكی فەرمانبەرانمان لە لایە پێویست بە هاتنی فەرمارمانبەرەكە ناكات، ئەگەر بۆ وێنەیەكی جوانتر بانگ بكرێت، ئەگەرچی تاوەكو ئێستا بڕیار لەسەر ئەوە نەدراوە وێنەی كەسەكە لەسەر كارتەكە هەبێت یاخود نا، ئەگەر پێویست بێت ئەوە بانگی فەرمانبەر دەكرێت بۆ وێنەگرتن.


دووپاتیشیكرده‌وه‌، ئەو كارتە دەبێتە ناسنامەی ئەلیكترۆنی فەرمانبەران لای حكوومەت و دەتواندرێت چەندین كاری پێ بكرێت،" بۆ نمونە فەرمانبەرێك بچێتە بانك مووچە وەربكرێت دەتوانێت بەو كارتە مووچەی خۆی وەربگرێت،هەروەها دەشتواندرێت ژمارەی تایبەتی كەسی وەكو ژمارەی بانكی ئەو كەسە بەكاربهێندرێت بۆ كاروباری پارە تەحویلكردن و وەرگرتنی پارە لە رێگەی ئەلیكترۆنی.


جەختی كردەوە، لە وڵاتانی ئەوروپی ئەو كارتە بۆ هەموو كەسێك دروستكراوە، دەشڵێت: پڕۆژەی بایۆمەتری جۆرێكە بۆ دروستكردنی ئەو كارتە تەنها بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران دەشكرێت لە داهاتوو بۆ هەموو هاوڵاتیاك دروست بكرێت.


راشیگه‌یاند، بەم زوانە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵیان كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر قۆناخی دووەمی بایۆمەتری دەدات كە ئەویش سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەكان لەگەڵ  گەنجینەكان لیستی مووچەیان بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەببێت و لیستی كۆن نامێنێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان