سێ‌ مادەی بەشەخۆراك بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت


نەتەوە  |   12:07:26 2018-04-17  |   (1,283) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە "سلێمانی" ڕایدەگەیەنێت، "لە ئێستادا دەستمان بە دابەشكردنی زەیتی مانگی یەك و دوو كردووە، دەشڵێت: "چاوەڕێی هاتنی شەكرین لە بەغداوە بگاتە دەستمان تا دابەشی بكەین".
A+    A-

 

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا دەستمان كردووە بە دابەشكردنی بەشە زەیتی مانگی یەك و دوو لەناو شاری سلێمانی و بەشێكی بریكارەكان دابەش دەكەین و بەردەوامین.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌ی بۆ سایتی بۆ سایتی خه‌ڵك وتیشی، "بۆ دابەشكردنی بەشە شەكریش بۆ مانگەكانی یەك و دوو بڕیارە بەم نزیكانە لە بەغداوە بەدەستمان بگات و ڕاستەوخۆ دابەشی سەر بریكارەكانی خۆمانی دەكەین، بەڵام هیچ شتێكمان لەبارەی بەشە برنجەوە بەدەست نەگەیشتووە".


ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا دابەشكردنی بەشە خۆراك بە فۆڕمی تازەی خۆراك دەبێت، كە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكراوە.
















زۆرترین بینراوەکان