حكومه‌ت سێ‌ ملیۆن دینار به‌م خانه‌نشینانه‌ ده‌دات


نەتەوە  |   11:44:34 2018-04-17  |   (4,092) جار خوێندراوەتەوە

حكومه‌ت قه‌رزێكی‌ سێ‌ ملیۆن دیناری‌ به‌خانه‌نشینان ده‌دات و "په‌رله‌مانتارێكیش زانیاریی گرنگ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بڕیاره‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عیراق ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌خانه‌نشینانی‌ هه‌رێم و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌".
A+    A-

 

عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، "ئه‌و قه‌رزه‌ی‌ ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عیراقه‌وه‌ بڕیاری له‌باره‌وه‌ دراوه‌ بڕه‌كه‌ی‌ سێ ملیۆن دیناره‌و به‌خانه‌نشینان ده‌درێت، ژماره‌یه‌ك له‌خانه‌نشینانی‌ هه‌رێمیش لێی سودمه‌ند ده‌بن".


ڕونیشیكرده‌وه‌، "ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی‌ هه‌رێم كه‌ سودمه‌ند ده‌بن ئه‌وانه‌ن كه‌ پێشتر موچه‌خۆری حكومه‌تی عیراقبون و ئێستاش خانه‌نشینكراون و موچه‌یان له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ عیراقه‌".


وتیشی‌:"شێوازی‌ وه‌رگرتنی‌ قه‌رزه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی هه‌مان ئه‌و لقانه‌ی بانكی‌ حكومه‌تی‌ عیراقه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ له‌پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوری‌ عیراق ده‌درێته‌ خانه‌نشینان".


عه‌بدولقادر محه‌مه‌د له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن له‌باره‌ی‌ لقه‌كانی‌ بانكی‌ ناوه‌ندیش له‌هه‌رێم و دابه‌شكردنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ وتی:"ئه‌گه‌ر لقی‌ ئه‌و بانكانه‌ له‌هه‌رێم كارابكرێت به‌هه‌مان میكانیزم ده‌توانێت دابه‌شی‌ بكات".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،"خۆ ئه‌گه‌ر لقی‌ ئه‌و بانكه‌ له‌هه‌رێم كارانه‌بوو، ئه‌وا ده‌توانرێت له‌بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم قه‌رزه‌كه‌ وه‌ربگرێت واتا له‌پارێزگاكانی‌ باشورو ناوه‌ڕاست، جگه‌له‌وه‌ش خانه‌نشینانی‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش له‌وه‌رگرتنی‌ ئه‌و قه‌رزه‌ سودمه‌ندده‌بن".
 
















زۆرترین بینراوەکان