ده‌وامی‌ فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌كرێت، یه‌كه‌م فه‌رمانگه‌ ده‌ستی‌ پێكرد


نەتەوە  |   10:15:19 2018-04-17  |   (1,927) جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بانكی‌ نیشته‌جێكردن له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاشكرایده‌كات، "به‌هۆی گۆڕانكاری له‌سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌و زیادبوونی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كان له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و سودمه‌ندبوانه‌وه‌ بڕیاری زیادكردنی‌ ده‌وام ده‌ركراوه‌، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌مڕۆوه‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێبكرێت".
A+    A-

 

یاسین حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بانكی‌ نیشته‌جێكردنی‌ سلێمانی‌ ‌ڕایگه‌یاند، "وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ قه‌رزی نیشته‌جێكردن له‌سودمه‌ندبوان به‌رده‌وامه‌و تائێستا هیچ ڕێنماییه‌ك بۆ ڕاگرتنی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و قه‌زرانه‌ له‌هاوڵاتیان نه‌دراوه‌".


وتیشی‌:"پێشتریش ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ فه‌رمانگه‌كه‌مان به‌ڕووی‌ هاوڵاتیاندا كراوه‌ته‌وه‌و قه‌رزی نیشته‌جێبون وه‌رده‌گیرایه‌وه‌".


ڕونیشكرده‌وه‌، "له‌ئێستادا هاوڵاتیان و موچه‌خۆران به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كانیان، بۆیه‌ ئێمه‌ش بڕیارمانداوه‌ ڕۆژێكی دیكه‌ بۆ ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران زیادبكه‌ین و بڕیاره‌كه‌ش له‌مڕۆ 17/4/2018وه‌ كاری‌ پێده‌كرێت".


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بانكی‌ نیشته‌جێكردنی‌ سلێمانی‌ له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد، "ئێستا ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانمان، كه‌ قه‌رز له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گرنه‌وه‌ له‌سێ ڕۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كه‌وه‌ كراوه‌ته‌ چوار ڕۆژ واتا ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌و دوشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ هاوڵاتیانیش ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن و قه‌رزه‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه‌".
















زۆرترین بینراوەکان