موچه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ دابه‌شده‌كرێت


نەتەوە  |   00:32:23 2018-04-17  |   (3,790) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێكی حكومی ئاشكرای دەكات دابەشكردنی مووچەی "كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت" دوانەخراوە و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
A+    A-

 

ئارام حاتەم، بەڕێوەبەر لە وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند: "رۆژی سێشەممە 2018/4/17، مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت و دوا نەخراوە".


وتیشی: "دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی بڕیاریدا مووچەی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت كە فەرمانبەرنین لە 90 هەزار دینار بكرێتە ، 120 هەزار دینار هەندێك لە بەرێوەبەرایەتیەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی لیستەكانیان ئامادەی نەكردووە".


ئەوەشی خستەڕوو، وادەی دابەشكردنی مووچەی كەمئەندامان دوانەخراوە ئەوەی لیستەكانی ئامادە بێت لە بانكەكان بۆیان خەرج دەكرێت، ئێمە 10 شوێنمان هەیە بۆ مووچەی كەمئەندامان هەموویان ئاگاداركراونەتەوە بۆ ئامادەكردنی لیستەكانیان هەندێكیان ئامادەن و هەندێكیش دەكەوێتە رۆژانی تر.


ئەو بەرپرسە ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، بەشی زۆری هەولێر لیستەكانیان ئامادەیە لە سلێمانی و هەندێك ناوچەی تربەشێك ئامادەنین، وتیشی: "رۆژی سێشەمەی ئەم هەفتەیە مووچەكە دابەش دەكرێت چوارشەممە پشووە ئەوانەی لیستیان ئامادە بێت ڕۆژی پێنجشەممه‌ و رۆژانی داواتر دەتوانن مووچەكان دابەش بكەن".


ئاشكراشی كرد، ئەوانەی مووچەی كەمئەندامیان هەیە و فەرمانبەر نین ژمارەیان نزكی 90 هەزار كەسە كە دەكاتە 85%ی كۆی كەم ئەندامان.


ئارام حاتەم له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتی باس ڕوونیشی کردەوە، لە هەوڵدان بۆ مانگەكانی داهاتوو مووچەی كەمئەندامان بەگشتی 100 هەزاری و 150 هەزار دیناری بێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان