شه‌ڕی راسته‌وخۆ له‌ نێوان دوو وڵاتی ناوچه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات


نەتەوە  |   00:27:48 2018-04-17  |   (846) جار خوێندراوەتەوە

نوسه‌رێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، باس له‌وه‌ده‌كات، كه‌ "شه‌ڕی راسته‌وخۆی نێوان ئێران و ئێسرائیل ده‌ستیپێكردووه‌".
A+    A-

 

نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس "تۆماس فریدمان" له‌ ڕۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز)ی ئه‌مریكی،، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا، ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ده‌ستیپێكردوه‌.


پێشتر له‌مانگی شوباتی ڕابردوو، دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌، رۆنین مانلیس، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیلی، ڕای گه‌یاند: "فڕۆكه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی (تیفۆر)ی سوورییه‌وه‌ هه‌ڵفڕیوه‌ و ئامانجی هێرش كردن بووه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل".


له‌ رۆژانی رابردووشدا سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی "تیفۆر" و له‌ ئه‌نجامدا 7 سه‌ربازی ئێرانی كوژراون.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرائیلی له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕای گه‌یاند، كه‌ یه‌كه‌م جاره‌ ببینن ئێران به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌ به‌كرێگیراوه‌كانی ببه‌ستێت، هێرش بكاته‌ سه‌ر ئیسرائیل.
 
















زۆرترین بینراوەکان