پێشنیازێكی نوێ له‌ باره‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌وه‌ ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   00:23:40 2018-04-17  |   (620) جار خوێندراوەتەوە

به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ "ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌یی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق پێشنیاری جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عیراقی‌ بۆ چاره‌سه‌ری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ له‌ ھه‌رێم خستووه‌ته‌ڕوو"، داواكاریشه‌ گشت فراكسیۆنه‌كان ته‌به‌نی‌ بكه‌ن.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند "بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌موو په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كان رازی بن به‌ یاسای چاكسازی خانه‌نشینی، پێشنیاری جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراقمان كردوه‌ له‌گه‌ل چه‌ند بڕگه‌یه‌كی نوێ".


راشیگه‌یاند: "ئامانجیشمان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یاسای چاكسازی خانه‌نشینییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن و دوای ئه‌وه‌ ئیش له‌سه‌ر نه‌ھێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ بكرێت".


ده‌شڵێت: "داواكارم له‌ گشت فراكسیۆنه‌كان ئه‌و پێشنیاره‌مان ته‌به‌نی بكه‌ن و یاساكه‌ تێپه‌ڕێنن له‌به‌ر ژیانی خه‌ڵك و مووچه‌خۆران".


له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا په‌رله‌مانی‌ كوردستان پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە ‌و دەرماڵە ‌و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی‌ پەسند كرد، به‌ڵام به‌هۆی نیگه‌رانی هاوڵاتیان له‌ ماده‌ی 3 ی پڕۆژه‌یاساكه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ موچه‌ی خانه‌نشینی پله‌ باڵاكان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یاساكه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ هۆڵی په‌رله‌مان.
 
















زۆرترین بینراوەکان