پارتی: رێگه‌ نادرێت له‌م شاره‌ بانگه‌شه‌ بكه‌ین


نەتەوە  |   00:12:20 2018-04-17  |   (1,022) جار خوێندراوەتەوە

قایمقامی قه‌زای "شه‌نگال" رایگه‌یاند، كه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكردووه‌، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی رێگا نادات پارتی دیموكراتی‌ كوردستان بانگه‌شه‌ی خۆی له‌ شه‌نگال ئه‌نجام بدات.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ زاری‌ مه‌حما خه‌لیل قایمقامی قه‌زای شه‌نگال بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "دوای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌رجه‌م عیراق، حه‌شدی شه‌عبی ڕێگا نادات پارتی له‌ شه‌نگال بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات".


قایمقامی شه‌نگال ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن مافێكی ره‌وایه‌، چونكه‌ ده‌نگده‌ر له‌ كوێ بن، مافی ئه‌و حزبه‌یه‌ بانگه‌شه‌ له‌وێش بكات".


هاوكات قادر قاچاخ، به‌رپرسی لقی شه‌نگالی پارتی له‌وباره‌وه‌ وتی‌: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ سه‌دا ٨٥ی‌ خه‌ڵكی شه‌نگال له‌ پارێزگای دهۆكه‌ ئێمه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ دهۆك ده‌كه‌ین و ناچینه‌ شه‌نگال بانگه‌شه‌ له‌وێ بكه‌ین".


وتیشی: "هیچ ده‌زگایه‌یی پارتی له‌ نێو شه‌نگالدا نییه‌ تا بانگه‌شه‌ له‌ شه‌نگال بكات، به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ كادر و ئه‌ندامانی پارتی له‌ نێو شه‌نگالدا هه‌ن و ئه‌وان ده‌نگ به‌ پارتی ده‌ده‌ن".
 
















زۆرترین بینراوەکان