په‌روه‌رده‌ ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   00:08:16 2018-04-17  |   (749) جار خوێندراوەتەوە

په‌روه‌رده‌ سه‌رجه‌م "مامۆستایانی به‌شداربووی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان" ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا ناتوانن به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ خولی راهێنانی كۆمسیۆن، ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌جێبهێڵن.
A+    A-

 

له‌ ئاگاداریه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیدا هاتووه‌: ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی بەشداربووی سەر سندوقەكانی دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكەن لە كاتی دەوامی فەرمیدا بەهیچ شێوەیەك ناتوانن ناوەندەكانی خوێندن بەجێبهێڵن بۆ خولی راهێنانی كۆمسیۆن، چونكە ئەو كارە ئارەزوومەندانەیەو بەرانبەر كارەكەشیان یارمەتی وەردەگرن.


سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كه‌شی راگه‌یه‌نراوه‌: ئەمساڵ لەبەر دواكەوتنی خوێندن بەهۆی بایكۆتەوە سەرجەم پشووەكان و رۆژانی شەممە دەوام دەكرێت بۆ قەرەبووكردنەوەی ماوەی فەوتاو وە هیچ ماوەیەكمان نەماوە بۆ قوتابیان و خوێندكاران.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: بۆ زانیاری زیاتر لەبەر ئەوەی خولی راهێنانەكان لە دوو كاتی جیاوازدا ئەنجامدەدرێت پێویستە مامۆستایان خۆیان بگونجێنن بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆن تا كارنەكاتە سەر رەوشی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندندا.
 
















زۆرترین بینراوەکان