بەغدا پشكی دەرمانی هەرێم بە رێژەی 17% رەوانەی دەكات


نەتەوە  |   21:56:34 2018-04-16  |   (386) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت: "ئێستا هیچ كێشەیەكی دەرمانیان نییەو بەغداش پشكی 17% ی دەرمان رەوانەی هەرێم دەكات" و وتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێت: "لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڕی 60 ملیار دینارمان بۆ تەرخانكراوە بۆ كڕینی دەرمانە پێویستەكان".
A+    A-

 

د. رێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاندووە "هاتنی دەرمان لە بەغداوە بۆ هەرێم هیچ كێشەیەكی نییەو بەشێوەیەكی ئاسایی رەوانە دەكرێت".

 

لەوبارەیەشەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە: "ئێستا بەغدا پشكی 17%ی دەرمانمان بۆ رەوانە دەكات و هیچ كێشەیەكمان لەو رووەوە نەماوە".

 

د.خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش دەڵێت: "بەردەوام دەرمانمان لە بەغداوە بۆ دێت و ئاشکراشی دەکات کە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمیشەوە مانگانە 60 ملیار دینارمان بۆ تەرخانكراوە بۆئەوەی دەرمانی پێ بكڕین".

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە "ئەو بڕە پارەیە بەكاردەهێنین بۆ كڕینی ئەو دەرمانانەی زۆر پێویستن، وەك نەشتەرگەرییەكان، فریاكەوتنەكان و بوژاندنەوەی دڵ كە ئەولەویەتیان پێدراوە".
















زۆرترین بینراوەکان