لیستی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ رەوانەی گەنجینەكان کرا


نەتەوە  |   21:46:39 2018-04-16  |   (5,872) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم  لیستی مووچەی مانگی یەكی بە سیستمی نوێی پاشەكەوت ئامادەكرد و بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاریش لەو وەزارەتە ئاشكرایدەكات، "لیستەكان رەوانەی گەنجینەكان كراوەو چاوەڕوانی ئەوەن دارایی پارەكە دابین بكات".
A+    A-


دلێر محەمەد بەڕێوەبەری‌ گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی‌ ناوخۆی هەرێم بە ئێس ئێن ئێن-ی رایگەیاندووە: "لیستی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ بە سیستمی نوێی پاشەكەوتی مووچە ئامادەكراوەو رەوانەی گەنجینەكان كراوە".

 

دەشڵێت: "لە گەنجینەكان لیستی مووچە ئامادەكراوەو چاوەڕوانی دارایی دەكەن پارە دابین بكات  و پێدەچێت لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا پارەكە دابین بكرێت".

 

لای خۆیشییەوە، عەمید نەریمان عەزیز بەڕێوەبەری هاوتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: "لیستی مووچەی مانگی یەك بە سیستمی نوێی پاشەكەوتی مووچە كە رێژەی پاشەكەوت لە نێوان لە10% بۆ لە30%دایە ئامادەكراوەو رەوانەی گەنجینەكان كراوە".

 

بەڵام رایگەیاندووە کە سەرباری ئامادەكردنی لیستەکەش لەوادەی دابەشكردنی مووچە ئاگادارنین و چاوەڕێی سەرووی خۆیان دەكەن".

 

بەگوێرەی چەند زانیارییەکیش بەڵێندراوە گۆڕانكاریی لە پاشەكەوتی مووچەی هێزەكانی پاسەوانیدا بكرێت، بەڵام مووچەكەیان دوادەكەوێت، بەشێوەیەك دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ مووچە بە سیستمی نوێی پاشەكەوت وەردەگرێت، دواتر دەستدەكرێت بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی هێزەكانی پاسەوانی بە سیستمە نوێیەکە.
















زۆرترین بینراوەکان