چۆن رزگارت دەبێت لە قژێکی چەور؟


نەتەوە  |   20:54:01 2018-04-16  |   (347) جار خوێندراوەتەوە

مەرج نییە هەموو چارەسەرەکان تەنها لەڕێی دەرمان و ماددەی کیمیاییەوە بن، بەڵکو رێگاچارە سروشتییەکان ئەنجامی گونجاوتر دەدەن بەدەستەوە.
A+    A-

 

١-  سرکەی سێو

 

دوو یاخود سێ کەوچکی چێشت سرکەی سێو لەگەڵ پەرداخێک ئاو تێکەڵ بکەو لەگەڵ شامپۆکەتدا بیدە لەسەرت و با بۆ ٢-٣ خولەک بە قژتەوە بمێنێتەوە و پاشان  جوان سەرت بشۆ. ئەم کارە ٢-٣ جار دووبارە بکەرەوە هەفتانە.

 

٢- ئاوی لیمۆ

 

ئاوی دو لیمۆ لەگەڵ دوو پەرداخ ئاو و سێ کەوچکی چا هەنگوین تێکەڵ بکەو بیدە لەسەرت و ماساجی پێبکە. پاش ٥ خولەک بە ئاوی شلەتێن سەرت بشۆ و هەفتانە سێجار دووبارەی بکەرەوە.

 

٣- چای رەش

 

دوو کەوچکی چا لەگەڵ پەرداخێک ئاودا بکوڵێنە و پاشان تڵپەکەی جیا بکەرەوە و ئاوەکەی بە شلەتێنی بدە لەسەرت و با بۆ ماوەی ٥ خولەک پێوەی بمێنێتەوە. هەفتانە دوو بۆ سێ جار ئەم کارە دووبارە بکەرەوە.

 

٤- سۆدا

 

سۆدا لەگەڵ ئاودا تێکەڵ بکە و بیدە لە سەرت با بۆ ماوەی چەند خولەکێک پێوەی بێت و پاشان سەرت بشۆ سوودی زۆر دەبێت بەهۆی ئەوەی کە سۆدا بە ئاسانی چەوری سەرت هەڵدەمژێت. بەپێی پێویست ئەم کارە هەفتانە دووبارە بکەرەوە.
















زۆرترین بینراوەکان