كێشە بۆ هەناردەی بەرهەمەکانی هەرێم دروستدەكرێت


نەتەوە  |   20:42:37 2018-04-16  |   (302) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم  ڕایدەگەیەنێت: "داخستن و ئاستەنگ دانان بۆ رێگاکان زیان بە جووتیاران و هەناردەی بەرهەمەکانی هەرێم دەگەیەنێت".
A+    A-


د. خاڵس ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی كشتوكاڵ ڕایدەگەیەنێت: "بە بەردەوامی بەغدا گرفت بۆ هەناردەكردنی بەروبومەكانی هەرێم بۆ ناوەڕاست و خوارووی عیراق دروستدەكات، زۆرجاریش بازگەی نافەرمی دادەنرێت کە بەشێكیان لەلایەن حەشدی شەعبیەو دانراون و پارە لە بازرگانەكان وەردەگرن".

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "كۆمەڵێك گرفتی زۆرمان بۆ ناردنی مریشك و بەرهەمە پەلەوەرییەكان بۆ دروستكردەکرێت، بۆئەو مەبەستەش بیانوویان هێناوەتەوە لەوانەش، بوونی ئەنفلۆنزاو نەگەیشتنی راپۆرتی تەندروستی".

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە "دۆخی هەرێم لەڕووی كشتوكاڵییەوە زۆر باشترە، بۆیە بەغدا كێشە دروست دەكەن و دەشڵیت: "زۆربەی كێشەكانیشمان چارەسەركردووە، بەڵام ئێستاش هەندێكجار رێگەكان دادەخرێن و دەكرێنەوەو بەگوێرەی ویستی خۆیانە".

 

ئەوەشی ئاشکراکردووە کە "باشترین بازاڕی هەرێم بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران ناوەڕاستی عیراقە، هەركاتێك رێگە دابخرێت نرخی بەرهەمەكانمان دادەبەزێت و جووتیارانمان زیانیان پێدەگات".
















زۆرترین بینراوەکان