دادگا كێشه‌ى ئەم پارەیە یه‌كلایى ده‌كاته‌وه


نەتەوە  |   20:14:12 2018-04-16  |   (566) جار خوێندراوەتەوە

جووتیارانی ھەرێمی کوردستان تائێستا بەشێک لە پارەی گەنمیان وەرنەگرتووەو پارەکە لای حکومەتی عیراق ماوەتەوە، ئەندامێکی پەرلەمانی عیراقیش رایدەگەیەنێت: لەسەر ئەو بابەتە سکاڵایان لەسەر وەزارەتی بازرگانی عیراق تۆمارکردووە.
A+    A-


پەرلەمانتار ئەمین بەکر لە فراکسیۆنی گۆڕان بە سایتی خەندان-ی راگەیاندووە: ئەوان وەک نوێنەری جوتیارانی هەرێم سکاڵایان تۆمارکردووەو رۆژی 2018/7/1 دانیشتنى دادگا لەسەر ئەو سکاڵایە دەستپێدەکات و "پێدەچێت بڕیاری دادگا  لەبەرژەوەندیی جووتیارانی هەرێم یاکلایی ببێتەوە".

 

ماوەی سێ ساڵە حکومەتی عیراق پاره‌ى گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش ناکات و تەنها 40%ی پارەیان پێدەدات و جووتیارانیش ناڕازیین لەو بڕیارەو ئێستاش 540 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران لەلای حکومەتی عیراق ماوەتەوە.‌
















زۆرترین بینراوەکان