سامان و دارایی ‌ كۆمپانیایه‌كی حەواڵەی دراوو و دوو كه‌س بلۆك دەکرێت


نەتەوە  |   20:02:21 2018-04-16  |   (429) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسێكی‌ ئه‌منی‌ ئاشكرایدەکات کە "عیراق توانیوێتی ناوی كۆمپانیایه‌كی حەواڵەی دراوو و دوو كه‌سی عیراقی بخاته‌ نێو لیستی ئه‌وانه‌وە کە سزاكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌ له‌سڕكردنی دارایی و سامانەکانیان".
A+    A-


بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس کە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لەزاری به‌رپرسێكی‌ ئه‌منیی‌ عیراقییەوە بڵاوکراوەتەوە، "كۆمیته‌ی تایبه‌ت به‌ سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر هه‌ردوو رێكخراوی داعش و قاعیده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رازیبوون کە كۆمپانی "الکوثر" بۆ حه‌واڵه‌ی دراو و خاوه‌نه‌كه‌ی و کەسێکی عیراقیـی دیكه‌ بخاته‌ لیستی ئه‌وانه‌وە کە سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌".

 

به‌وپێیه‌ش كۆمپانیای كه‌وسه‌ر (الكوثر) و خاوه‌نه‌كه‌ی عومه‌ر محه‌مه‌د ره‌حیم ئه‌لكوبه‌یسی له‌گه‌ڵ سالم مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌لمه‌نسور كه‌ به‌ به‌سام ئه‌لعفری ناسراوه‌، ده‌كه‌ونه‌ لیستی سزاكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌.

 

به‌رپرسه‌ ئەمنییەکە جەختیشی کردۆتەوە لەسەرئەوەی: "بڕیاره‌كه‌ به‌پـێی به‌ندی حه‌وتی یاسای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دراوه‌"، هەوڵەکانیشیان به‌رده‌وام دەبێت بۆ كۆمپانیاو كه‌سانی دیكه‌ تا ناویان بخرێتە ئەو لیسته‌وە".

 

لەلایەکی دیکەوە هاشم هاشمی شاره‌زا لە بواری‌ ئه‌منی‌ رایگەیاندووە: "ئەو دوو كه‌سه‌ له‌ میانه‌ی شه‌ڕه‌كانی دژی داعشدا له‌ ساڵی 2016 كوژراون".

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2017 وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عیراق سزایان به‌سه‌ر كۆمپانیای كه‌وسه‌ردا سەپاندبوو كه‌ ئۆفیسه‌كه‌ی له‌ شارۆچكه‌ی قائیم بوو و پاره‌ی بۆ داعش و قاعیده‌ حه‌واڵه‌ کردووە.
















زۆرترین بینراوەکان