لەم ناوچەیە رێگە بە هیچ حزبێك نادرێت بانگەشە بکات


نەتەوە  |   19:34:14 2018-04-16  |   (407) جار خوێندراوەتەوە

لە زەڕایەنی كۆن رێگە بە بانگەشەی هیچ كاندیدو لایەنێك نەدراو بەپێی راگەیەنراوێكی هاووڵاتیانی ناوچەكەش "هەتا خزمەتمان نەكەن لەگەڵ كەستان نابین".
A+    A-

 

هاووڵاتیانی زەڕایەنی كۆن لە راگەیەنراوێكدا، ئاماژەیان بەوە كردووە، ناوچەكەیان كە پێكهاتووە لە 350 ماڵ هەتا ئێستا بێجگە لە یەك تەناف و یەك وێنەی لیستی نەوەی نوێ نەبێت، هیچیان هەڵنەواسیووە کە ئەوانیش لە دەرەوەی گوندەكەوە هاتبوون.

 

دەشڵێن: "ئێستا یەك وێنەی لێیە خەڵكی گوندەكە بە هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەكانەوە هۆشیاربوونەتەوەو ئامادە نین فلێكس و وێنەی كەس هه ڵبواسن مەگەر لەژێر گوشاردا نەبێت.

 

خەڵکی زەڕایەنی کۆن پەیامیشیان بۆ هەموو لیست و قەوارەكان ئەوەیە: "بەهەموو لایەك دەڵێین هەتا خزمەتمان نەكەن لەگەڵ كەستان نابین".
















زۆرترین بینراوەکان