لەبارەی وادەی دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر مامۆستایان روونکردنەوە دەدرێت


نەتەوە  |   18:11:05 2018-04-16  |   (253) جار خوێندراوەتەوە

پڕۆژەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان "زیاتر لە نیوەی كارەكانی تەواوبووەو جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیش وادەی دابەشكردنی بەشێكی یەكەكان ئاشكرادەكات".
A+    A-


عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستانی كوردستان راگەیدە؛ەیەنێت:  تائێستا 65%ی پرۆژەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان تەواوبووەو هەموو باڵەخانەكان كاری تێدەكراوەو چەند باڵەخانەیەكیشیان كارەكانی لە قۆناغی كۆتاییدایەو كۆمپانیاكەش بەردەوامە لەكارەكەی.

 

لەوبارەیەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "بەپێی وتەی بەپرسانی كۆمپانیاكە هەرچەند زۆربەی مامۆستایان پابەند نەبوون بە دانی قیستەكانەوە لەكاتی خۆیدا، بەڵام دەتوانرێت تا كۆتایی ساڵی 2019، هەزار یەكەی نیشتەجێبوون ئامادە بێت بۆ دابەشكردن بەسەریاندا، لەكاتێكدا دەبوایە كۆی پڕۆژەكە لەو وادەیەدا تەواو ببێت، بەڵام نەدانی قیستەكان لەلایەن مامۆستایانەوە بە کۆمپانیای جێبەجێکار لەكاتی خۆیدا، یەکێکە لە هۆكارکانی دواكەوتنی پڕۆژەكە".

 

روونیشیکردۆتەوە کە كێشەیەكی تری پڕۆژەكە ئەوەیە حكومەت نایەت بەدەم كۆمپانیاكەوەو ئاو و كارەبای دابین نەكردووە بۆیان، بۆ چارەسەركردنی ئەو كیشەیەش دەڵێت: وەک یەکێتی مامۆستایان هەوڵدەدەین بیگەیەنینە جێگری سەرۆكی حكومەت تا چارەسەربكرێت، چونكە تێچووەكەی زۆرەو لە توانای پارێزگاریشدا نییە بڕی ئەو پارەیەی بۆ دابین بكات.
















زۆرترین بینراوەکان