مووچەی ئەم فەرمانبەرانە گەیشتووەتە هەرێم


نەتەوە  |   17:51:31 2018-04-16  |   (3,124) جار خوێندراوەتەوە

مووچەی مانگی ئازاری "هەر چوار فەرمانگەی پاسپۆرت، رەگەزنامە، نیشنگەو كارتی زانیاری لە بەغداوە گەیشتە هەرێم و بەرپرسێکی هەرێمیش روونکردنەوە لەسەر وادەی دابەشکردنەکەی دەدات.
A+    A-

 

لیوا هێرش ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامەی هەرێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی راگەیاندووە: "مووچەی مانگی ئازاری هەر چوار فەرمانگەی (پاسپۆرت، رەگەزنامە، نیشنگەو كارتی زانیاری) لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان".

 

دەشڵێت: "عیراق نیوەی مووچەی ئەو چوار فەرمانگەیە دەنێرێت، نیوەكەی دیكەی هەرێم خۆی دەیخاتە سەر مووچەكەمان".

 

راشیگەیاندووە کە "مەرج نییە مووچەی مانگی سێ و چوار پێكەوە بدرێت، هەركاتێك نیووە مووچەکەی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دابینكرا، دەست دەکرێت بە دابەشكردنی".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو چوار فەرمانگەیە  هێشتا مووچەی مانگەكانی (10، 11و 12)ی 2017یان وەرنەگرتووە، لەوبارەیەشەوە لیوا هێرش دەڵێت: "حەیدەر عەبادی رەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی مووچەی ئەو سێ مانگە دەربڕیووەو نووسراویشی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق كردووە، بەڵام وەزارەت ئاماژەی بەوە كردووە كە حساباتی 2017 داخراوەو پێویستە بە بڕیارێكی تایبەت مووچەی ئەو سێ مانگە خەرجبكرێت، بۆیە كێشەكە لە بەغدایە".

 

وتوشێتی: "هەركاتێك لەلایەن بەغداوە پارە دابینكرا، ئێمە لە هەرێمی كورستان دەست بە دابەشكردنی ئەو سێ مووچەیەش دەكەین".
















زۆرترین بینراوەکان