بارزانی جەخت لە یەکپارچەیی عیراق دەکاتەوە


نەتەوە  |   16:55:52 2018-04-16  |   (260) جار خوێندراوەتەوە

بارزانی رایدەگەیەنێت: "لەعیراق دەمێنینەوەو داواش لە هاووڵاتیان دەكات، دەنگ بە حزبەکەی بدەن بۆئەوەی بەقورساییەكی زیاترەوە بچنەوە بەغدا".
A+    A-


لەمیانەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری هەولێرو لەوتارێكدا، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "لەڕۆژی دەنگداندا هەموومان پێكەوە دەچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان، نابێت بەهیچ جۆرێك دەنگێكیش پەراوێز بخەین، چونكە یەكدەنگیش بۆ ئێمە گرنگەو دەشبێت ئەو مەسەلەیە بەجدی وەربگیرێت".

 

جێگری سەرۆکی پارتی دەشڵێت:" دەزانین گلەیی هەیە، بەڵام رۆژی گلەیی نییەو نابێت باسی ئەو شتانە بكەین".

 

لەبارەی بوونی كێشەی ناوخۆییش لەناو حزبەكەیدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: " ناحەزان و ركابەرەکانمان  پروپاگەندە بڵاودەكەنەوەو باس لەبوونی باڵباڵێن لەناو پارتیدا دەكەن، بەڵام دڵنیاتان دەكەینەوە كە پارتی حزبێكی یەكگرتووە، هەموومان خەبات دەكەین پێكەوە لەپێناو بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان".

 

بارزانی لەدرێژەی قسەکانیدا جەختی لەسەر یەكپارچەیی خاكی عیراق كردەوەو ڕایگەیاند: دەمانەوێت دۆخی سەرجەم ناوچەكان ئاسایی بكرێتەوەو دەبێت پارتی وەك ژمارەیەكی قورس لەبەغدا بێت، بۆئەوەی لایەنە كوردستانییەكان یەكدەست و یەكدەنگ بن، دەشمانەوێت بەشداربین لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە لە عیراق".
















زۆرترین بینراوەکان