کۆمسیۆنی باڵا کاندیدانی سەر سندوقەکان ئاگاداردەکاتەوە


نەتەوە  |   16:44:21 2018-04-16  |   (886) جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق سەبارەت بە "لیستی‌ ناوی‌ وه‌رگیراوان روونکردنەوە دەدات و به‌رپرسێكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش په‌یامێك ئاراسته‌ی ئەو فەرمانبەرو مووچەخۆرانەی حکومەت دەکات کە ناویان لە لیستی وەرگیراواندا هاتووە".
A+    A-


رزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، رایگه‌یاندووە: "لیستی ناوی وه‌رگیراوان بۆ  كارمه‌ندانی كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق له‌ ئۆفیسی كۆمسیۆنی پارێزگاكان هه‌یه‌و كاندیدانیش ده‌توانن لەرێگەی سه‌ردانیكردنی ئۆفیسه‌كان یان په‌یوه‌ندیی كردن لەرێی ته‌له‌فۆنەوە له‌ وه‌رگرتنیان دڵنیا ببنه‌وه‌.

 

لەو بارەیەوە لە لێدوانێکیدا بۆ ئێس ئێن ئێن ئەوەی ئاشكراکردووە کە له‌ئاینده‌دا ئۆفیسی كۆمسیۆن له‌ پارێزگاكانیش خۆیان په‌یوه‌ندیی به ‌وه‌رگیراوانەوە ده‌كه‌ن و ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت زووتر دڵنیاببێته‌وه‌ ده‌توانێت سه‌ردان بكات.

 

له‌باره‌ی ئه‌و خوله‌شەوە كه‌ بۆ كارمه‌ندانی كۆمسیۆن ده‌كرێته‌وه‌، رزگار حاجی حه‌مه‌ دەڵێت: "ئه‌و خوله‌ ماوه‌ی (5 – 7) رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌سه‌ر ئامێری نوێی سندوقی ده‌نگدان راده‌هێنرێن و خوله‌كه‌ش له ‌هۆڵێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت نه‌ك له‌ناو خوێندنگه‌كاندا".

 

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن، جیاواز له‌ پڕۆسه‌كانی دیکە هه‌ڵبژاردن، "به‌شێكی زۆری وه‌رگیراوان بریتین له‌ خوێندكاری زانكۆ یان ده‌رچووانی زانكۆكان، له‌كاتێكدا پێشتر زۆربه‌ی وه‌رگیراوان مامۆستاو مووچه‌خۆری حكومه‌ت بوون"، بەڵام دەڵێت: "ته‌نها (مونه‌سیق)ی بنكه‌كانی ده‌نگدان مامۆستا ده‌بن".

 

روونیشیکردۆتەوە کە "كۆمسیۆن مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ وه‌رناگرێت كه‌ وه‌ك كارمه‌ندی كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ وه‌رگیراون، به‌مه‌به‌ستی به‌شداربوون له‌ خولی راهێناندا".
















زۆرترین بینراوەکان