وێنە.. گرێیەکى گەورە لەسکی نەخۆشێکدا دەردەهێنرێت


نەتەوە  |   16:15:56 2018-04-16  |   (336) جار خوێندراوەتەوە

لە نەخۆشخانەی "ئازادی لە شاری کەرکوک، گرێیەک لە سکی نەخۆشێکدا دەرهێنرا کە کێشی گرێکە 16 کیلۆگرامەو پزیشکی سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکەش رایدەگەیەنێت: باری تەندروستیی نەخۆشەکە جێگیرە".
A+    A-


د. لوئەی شەهاب، پزیشکی گشتی و سەرپەرشتیاری نەشتەرگەریی نەخۆشەکە لەوبارەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە 2018/4/16 بە سایتی دواڕۆژی راگەیاندووە: نەخۆشێکی بەناوی (ف.ن.م) تەمەن 75 ساڵ تووشی هەڵاوسانی سک بووەو بۆ ماوەی چەند مانگێکیش بەشێوەیەکی زۆر رشاوەتەوە، بەڵام دەڵێت: "دوای پشکنین دەرکەوت گرێیەکی گەورە لە سکیدایەو پێویستی بە نەشتەرگەرییە".

 

هەروەها دەڵێت: "دوای پێکهێنانی تیمێکی تایبەتمەند بە نەشتەرگەریی کردنەوەی سکی، لەنەخۆشخانەی ئازادی نەشتەرگەرییەکەی بۆ کراو گرێیەکە لەلای چەپی هەڵگیرا کە کێشی 16 کیلۆگرام بوو".

 

جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێستا تەندروستیى نەخۆشەکە جێگیرە.
















زۆرترین بینراوەکان