لە دوو رووداوی جیادا 9 کەس  بوونە قوربانی


نەتەوە  |   15:59:06 2018-04-16  |   (303) جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی دوو رووداودا  لە سنووری "پارێزگای دهۆک، سێ کەس ژیانیان لەدەستداوەو شەش کەسیش بریندار بوون و پۆلیسی هاتوچۆیش لەبارەی رووداوەکانەوە وردەکاریی زیاتر دەخاتەڕوو".
A+    A-


 

موقەدەم ئازاد تەھا، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆى دھۆک رایدەگەیەنێت: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/4/16 لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە ناحیەی دینارتەى سەربە  قەزای ئاکرێ مێرمنداڵێک کە پیشەی خوێندکاربووە ژیانی لەدەستدا.

 

لەوبارەیەشەوە بە سایتی دواڕۆژی وتووە: "مێردمنداڵەکە ناوی (م. غ) و تەمەنی 12 ساڵ بووەو خوێندکاری قوناغی شەشەمی بنەڕەتی بووەو خەڵکی گوندی دودیای سنووری ناحیەی دینارتەی  سەربە قەزای ئاکرێ بووە".

 

هەر لە چوارچێوەی رووداوەکانی سنووری پارێزگای دهۆکدا دوێنێ یەکشەممە 2018/4/15 لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا لەسەر شەقامى سەرەکی قەزای زاخۆ، دوو کەس ژیانیان لەدەستداو شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

 
















زۆرترین بینراوەکان