هه‌رێم.. دادگا سزای له‌سێداره‌انی به‌سه‌ر تۆمه‌تبارێكدا سه‌پاند 


نەتەوە  |   14:10:07 2018-04-16  |   (617) جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی "گەرمیان" ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێکی تەقینەوەکەی ساڵی ٢٠١٤ی بەردەم مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی بە سزای لەسێدارەدان سزادراوە.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی گەرمیان ئاشکرایکردووە، پاش کۆکردنەوەی زانیاری وورد و تەواو لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان سەبارەت بە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی ڕۆژی ٢٨/٤/٢٠١٤ لە بەردەم مەڵبەندی یەکێتی خانەقین، توانرا پاش چەند ڕۆژێک لەو ڕووداوە تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت.


ئاشکراشیکردووە، پاش ئەوەی دۆسیەی ئەو تۆمەتبارە خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پاش چەندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانباری ناوبراو بە تاوانەکەیدا، سەرەنجام ڕۆژی ١٥/٤/٢٠١٨ لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بەپێی ماددەی (٢)ی تیرۆر بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەو تۆمەتبارە دەرکرا.


ئاسایشی گەرمیان ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، سزادراوەکە ناوی (م،ک،ئ)ەو بە ڕەچەڵەک کوردە و دانیشتووی قەزای خانەقینە.
 
















زۆرترین بینراوەکان