هاتوچۆی هەولێر راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   14:00:39 2018-04-16  |   (955) جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایدەکات، ژمارەیەک لیست و کاندید بە پۆستەرەکانیان هێماکانی هاتوچۆیان شاردووەتەوە، هاوكات هۆشداری ده‌دات لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو کارەدا سکاڵا دژ بەو لیست و کاندیدانە تۆماردەکەن.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16/4/2018 هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە ‌یه‌كه‌م ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنەوە بۆ په‌رله‌مانی عێراق له ‌شاری هه‌ولێر، كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی له‌ ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆن و لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك کاندید و لیست و قه‌واره‌کانەوە ئه‌نجامدراون ئه‌ویش به ‌هه‌ڵواسینی وێنه‌ی كاندیده‌كان بوو به ‌هێماكانی هاتووچۆ و ترافیك لایته‌كانەوە.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هاتووچۆی هه‌ولێر هه‌ندێك له‌و سه‌رپێچییانه‌ی به ‌دۆكیۆمێنت تۆماركردووه‌ و ‌وێنەیانگرتون و‌ هه‌ندێكیان لابردووه‌، بەڵام پەنامان نه‌بردووه‌ بۆ سكاڵا تۆماركردن و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن بۆ سزادانی ئه‌و كاندیدانه‌.


هاتوچۆی هەولێر هۆشداری ئەوە دەدات، به ‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ به ‌مافی خۆیانی ده‌زانن كه ‌له‌دوای لابردنی سه‌رپێچییه‌كان هه‌موو ڕێكاره‌ یاساییه‌كانیش بگرنه‌به‌ر بۆ سزادانی سه‌رپێچیكاران، داواش له ‌سه‌رجه‌م لیست و قه‌واره‌ و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن كه‌وا خۆیان به‌دووربگرن له ‌هه‌ڵواسینی وێنه‌ و لۆگۆ به ‌هێماكانی هاتووچۆ ‌به‌ هەموو شێوەیەک.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ لە دوێنێوە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان