وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف هۆشدارى ده‌داته‌ لایه‌نه‌كان


نەتەوە  |   13:50:48 2018-04-16  |   (1,203) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی "ئه‌وقافی" حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر لایه‌نێك له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا شوێنه‌ ئاینییه‌كان به‌كاربهێنێت سكاڵا له‌ دژیان تۆمارده‌كات.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی نیسان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، "به‌هۆی هاتنی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رجه‌م كیانه سیاسییە كان و كاندیدانی هه‌ڵبژاردن ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵواسینی هه‌موو جۆره‌ پۆسته‌ر و فلێكسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ر جۆره‌ بانگه‌شه‌یه‌كی تری هه‌ڵبژاردن له‌ ناو حه‌ره‌می مزگه‌وت و دیواری مزگه‌وت و شوێنه‌ ئایینییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌."


له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، له‌ حاڵه‌تی بوونی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راسته‌وخۆ به‌بێ ئاگاداری لایه‌نی سه‌رپێچیكار سكاڵای یاسایی له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق تۆمارده‌كات.


ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی پێشێلكاریان ئه‌نجامداوه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان