راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌


نەتەوە  |   12:49:39 2018-04-16  |   (3,201) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، "جێگیركردنی هێزێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان باشترین چاره‌سه‌ره‌"، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش به‌ وه‌كاله‌ت ئاشكرای ده‌كات، "جموجۆڵی داعش له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان زیادیكردووه‌".
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16/4/2018، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و راهێنانی پێشمه‌رگه‌ له‌نێوان به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.


له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردۆته‌وه‌، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا ئه‌مڕۆ كه‌ریم شه‌نگالی، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت، دووپاتی كرده‌ۆته‌وه‌ كه‌ داعش له‌ عێراق كۆتایی نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو جموجۆڵیان زیادیكردووه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان".


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ جێگركردنی هێزێكی هاوبه‌ش له‌ پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق و هاوپه‌یمانانی به‌ "باشترین چاره‌سه‌ر زانیوه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان".


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌باره‌ی راهێنانی پێشمه‌رگه‌، هاوپه‌یمانان جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی پێگه‌یاندنی راهێنه‌رانی ناوخۆیی سه‌ربازی كردۆته‌وه‌ "بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پشت به‌خۆیان ببه‌ستن".
















زۆرترین بینراوەکان