قادر ره‌زگه‌یی ئه‌ندامی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: سبه‌ینێ سێشه‌ممه 17/4/2018، وه‌كو لیژنه‌ی ناوخۆ سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی سیستمی نوێی موچه هێزه‌كانی ناوخۆ به‌گشتی و یه‌كه‌ی پاسه‌وانی به‌تایبه‌تی.
وتیشی:"هه‌وڵ ده‌ده‌ین كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ یهكلاكهرهوهبێت و بڕیاری تێدا بدرێت به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی دیاریكردنی رێژه‌ی لێبڕین له موچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی، چونكه نابێت ئه‌و پرسه له‌وه زیاتر دوابخرێت".
به‌وته‌ی قادر ره‌زگه‌یی، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت یه‌كه‌ی پاسه‌وانی هاوشێوه‌ی پۆلیسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و ناكرێت جیاوازی له موچه‌كانیان بكرێت.
ناوبراو له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر موچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی هاوتای مه‌ده‌نی بكرێت، ئه‌وه پێده‌چێت دوو بۆ سێ ملیاری دینار تر بۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێویست بێت، بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌و به‌رپرسیارێتییه بگرێته ئه‌ستۆ".