سۆران عومەر وێنه‌ی هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   12:18:18 2018-04-16  |   (1,284) جار خوێندراوەتەوە

كاندید و ئەندام و لایەنگرانی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم لەگەڵ دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن، سەرقاڵی هەڵواسینی پۆستەر و لافیتەی حزب و كاندیدەكانیانن، سۆران عومەر-یش لەگەڵ هاوژین و كوڕەكەی بەشداری هەڵمەتی كەمپینی حزبەكەیان كردووە.
A+    A-

 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، "لەپێناو سەرخستنی لیستی كۆمەڵی ئیسلامی لەدەسپێكی بانگەشەدا لەگەڵ شنۆ و سەهەند بەشداربووین".


سۆران عومەر چەند وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە، كە تیایدا خۆی و هاوژینەكەی لەگەڵ كوڕەكەیان سەرقاڵی هەڵواسینی ئاڵای كۆمەڵی ئیسلامین بە ستونی شەقامەكانی شاری سلێمانیدا.
















زۆرترین بینراوەکان